ئێران: هەرکات بووینە شوێنکەوتەى ئەمریکا دۆزەخ دەبێتە سەهۆڵبەندان

- 1/11/2019 10:10:00 AM 7524 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیرى دەرەوەى ئێران وەڵامى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکاى دایەوەو رایگەیاند: هەرگیز ئێران نابێتە ئەو وڵاتەى کە ئەمریکا دەیەوێت.

دوێنێ لە سەردانەکەیدا بۆ قاهیرە مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاندبوو، گەمارۆکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە قورسترین گەمارۆکان دادەنرێت و بەردەوامیان دەبێت تا ئەو کاتەى ئێران هەڵسوکەوتەکانى ئاسایی دەکاتەوە.

لەبەرامبەردا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاندووە "هەرگیز ئێران پلان و ستراتیژیی خۆی ناگۆڕێت و نابێتە ئەو وڵاتەى ئەمریکا دەیەوێت"، "هەرکات ئێران بووە شوێنکەوتەى ئەمریکا ئەو رۆژە دۆزەخ دەبێتە سەهۆڵبەندان" ئەوەش بەو مانایەى هەرگیز ئەو رۆژە نایاتەدى.

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە، ئەمریکا لە هەرشوێن و کاتێکدا دەستوەردان بکات لەو شوێنە پشێوى و سەرکەوتکارى سەرهەڵدەدات، پێویست دەکات ئەمریکا واز لە ئێران بهێنێت و دۆستایەتى ئەو وڵاتانە بکات کە جیهانیان خستۆتە مەترسیەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP