ئەردۆغان: بانگەشە بۆ بیرە خواردنەوە و گوێگرتن لە مۆزارت سیمای فاشیزمە

- 1/10/2019 10:08:00 PM 40017 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا "بانگەشە بۆ بیرە خواردنەوە و گوێگرتن لە مۆزارت" بە سیمای راستی فاشیزم وێنا دەکات.

ئەردۆغان لە میانی وتاری کۆبونەوەی پارتەکەیدا ئەو وتانەی پێشکەش کرد، ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ دوو کەسایەتی دیاری ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کە وتبویان" ئەگەر بیرە بخواتەوە و گوێ لە مۆزارت بگرێت ئەوا زۆر باشتر دەبێت".

ئەردۆغان لە وەڵامی ئەو داواکارییەی ییلماز ئۆزدیل نوسەری بەناوبانگی تورکیا و روتکای عەزیز ئەکتەری خاوەن ئەزمونی ئەو وڵاتە وتی" بە زۆر وا لە سەرۆکی وڵاتێک بکەیت بیرە بخواتەوە و گوێ لە مۆزارت بگرێت، ئەوپەڕی سیمای فاشیزمە".

"تورکیا شوێنێکی خۆشتر دەبوو، ئەگەر ئەردۆغان رۆژی یەک پێک بیرەی بخواردایەتەوە" ئۆزدیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وای وتبوو.

لای خۆشیەوە روتکای عەزیز لە چاوپێکەوتنێکی جیادا وتبوی" بۆ باری تەندروستی زۆر باش دەبوو ئەگەر رۆژانە گوێ لە مۆزارت یاخود بێتهۆڤن بگرێت".

نیشانەکردن :

#ئه‌ردۆغان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP