سەرۆككۆمار پێشوازی لە وەزیری نەوتی ئێران کرد

- 1/10/2019 8:59:00 PM 1499 جار خوێندراوەتەوە
بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران، د.بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق

 خەندان-

ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١/١٠ سەرۆككۆمار د. بەرهەم ساڵح  لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی هاوڕێی.

لەو دیدارەی وەزیری نەوتی ئێراندا گفتوگۆكرا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات لەکەرتی نەوت و وزەدا، هاوکات به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ھاریکاری دووقۆڵی نێوان عێراق و ئێران له‌بواری نەوت و وزەدا به‌ گرنگ وه‌سفکرا.

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ، بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران بە یاوەری شاندێكی حکومەتی وڵاتەکەی گەیشتە بەغدای پایتەخت.

عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، وه‌زیرى نه‌وتى ئێران و شاندى یاوه‌رى بۆ تاوتوێكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ بوارى نه‌وت و وزه‌دا سه‌ردانى به‌غداى كردووه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP