یەختێک کە 52 کۆچبەری کورد تێدابووە لە نێوان یۆنان - ئیتاڵیا تێکدەشکێت

- 1/10/2019 8:59:00 PM 71496 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەختێک کە 52 کۆچبەری کوردی هەڵگرتبوو، پێشگەیشنیان بە کەناراوەکانی دوورگەی كرۆتۆنێ لە سنوری ئیتاڵیا تێکدەشکێت، تا ئێستاش "چارەنووسی یەک کەسیان نادیارە".

ئاری جلال بەرپرسى فیدراسیۆنى پەنابەران لە هەرێمى کوردستان بەخەندان-ى راگەیاند كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمرۆ یەختێک کە 52 کۆچبەری کوردی تێدابوو، لە کەناراوەکانی یۆنان بەڕێکەوتوون بەرەو کەناراوەکانی ئیتاڵیا بە ھۆكارێكی نادیار پێش گەیشتنیان بە وشکانی، تیکدەشکیت و تەواوی کۆچبەرەکان کەوتوونەتە ئاوی دەریای ناوەڕاستەوە.

ئەوەشى خستەروو، کۆچبەرە کوردەکان لە ئاوەکەدا ھاواریان کردووە و داوای بەهانەوەچوونیان کردووە، پۆلیسی ناوچەی تۆڕێ میلسیا گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوە‌كە‌ و بە‌ چوپ و بە‌لە‌می بچووك ھاوكاریی کۆچبەرە كوردە‌كانیان کردووە و توانیویانە 49 کۆچبەریان ڕزگاربکەن، کە شەشیان ئافرەت و چواریان منداڵ بوون، کە منداڵی ساواشی تێدابووە، هەروەها دوای دوو کاتژمێر دایکێک و منداڵێکی ساواش دۆزراونەتەوە

 

ئەوەشى خستۆتەڕوو، تەنها یەک کەس لە سەرنشینەکان تا ئێستا چارەنووسی نادیارە، بەوتەی پۆلیس لەزاری ڕزگاربووانی رووداوەکە بێ سەروشوێن بووی ئەو رووداوە عێراقییە.

ئەوەشی ووت، دوای ڕزگارکردنی پەنابەرە كوردە‌كان، لە‌ ھۆتێلێكدا بە‌رامبە‌ر شوێنی ڕووداوە‌كە‌ گە‌رمكراونە‌وە‌تەوە و خواردنی پێویستیان پێدراوە و ھاوكارییکراون، دواتر ڕەوانەی کەمپی سانت ئانا، سەربە شاری كرۆتۆنێ کراون.

ئاری جلال رایگەیان نوینەرایەتی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران لەئەوروپا ئاگادارکردۆتەوە کەتەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەنوسی ئەو پەنابەرە بی سەروشوێن بووە.


نیشانەکردن :

#په‌نابه‌ر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP