مایک پۆمپیۆ: داعش به‌هۆى دودڵییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه‌ گه‌یشته‌ عێراق

- 1/10/2019 6:13:00 PM 7206 جار خوێندراوەتەوە
مایک پۆمپیۆ

خه‌ندان-

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، داعش به‌هۆى دودڵییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه‌ گه‌یشتۆته‌ عێراق و نزیكه‌ى 5هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكیش له‌سه‌ر خاكى عێراق هه‌ن.

له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌زانكۆى ئه‌مه‌ریكى له‌ قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر پێشكه‌شیكرد، مایك پۆمپیۆ ڕایگه‌یاند، دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار هاوكارى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌  له‌ ساڵى 2014 وه‌ پێشكه‌ش به‌عێراق كراوه‌، وه‌ له‌ كۆنگره‌ى بنیادنانه‌وه‌ى عێراق ئه‌مه‌ریكا بڕى 30 ملیار دۆلارى پێشكه‌ش به‌ عێراق كردووه‌ بۆ دووباره‌ بنیادنانه‌وه‌ى ناوچه‌  زیان پێگه‌شتووه‌كانى.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەى کرد لە سەردەمى رژێمى پێشوو رایگەیاند: "کاتێک سەدام کیمیایی بەرامبەر کورد بەکارهێنا هیچمان نەکرد". .

لە بەشێکى ترى وتەکانیدا پۆمپیۆ رەخنەى توندى لەو سیاسەتانە گرت کە ئەمریکا لەسەردەمى ئیدارەکەى ئۆباما بەخۆیەوە بینى و رایگەیاند، " لە ساڵى 2009 ه‌وه‌ له‌ پێشكه‌وتنه‌كانى ناوچه‌كه‌ دووربووین، داعش به‌هۆى دوودڵییه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ گه‌یشته‌ عێراق و به‌هۆى دوودڵى واشنتنه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س به‌ده‌ستى داعش كوژران. داعش سەدان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە".

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا سیاسەتەکانى ترەمپ-ى سەرۆکى وڵاتەکەى بە سەرکەوتووانە ناوبردو وتی:"تره‌مپ توانى رۆڵى ئه‌مریكاى له‌ ناوچه‌كه‌ بگەڕێنێتەوەو بەسەر داعشدا سەربکەوێت"

لە بەشێکی قسەکانیدا پۆمپیۆ باسی عێراقی کرد و گوتی: "نزیکەی 5 هەزار سەربازمان لە عێراق هەیە و کاردەکەین بۆ ئەوەی لە عێراق دیموکراسی فەراهەم بکەین".

 


نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP