یه‌په‌گه‌ فڕۆكه‌یه‌كى چاودێرى سوپاى توركیاى تێكشكاند

- 1/10/2019 5:08:00 PM 5416 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنی فڕۆکە تێکشکاوەکە

خه‌ندان - ئه‌حمه‌د مسته‌فا

ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل بڵاویكرده‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2019 فڕۆكه‌یه‌كى چاودێرى سوپاى توركیا-یان له‌ هه‌رێمى جه‌زیره‌ تێكشكاندووه‌.

به‌پێى ناوه‌نده‌كه‌ى یه‌په‌گه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه تێیدا هاتووه‌، "له‌پاش ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامانه‌ى كه‌ سوپاى توركیا له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باكوورى سوریا ده‌یدات به‌ ئامانجى داگیركارى ده‌ستى به‌چه‌ندین جۆر چالاكى بۆ به‌زاندنى سنووره‌كانى سوریا كردووه‌".

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و پاش چاودێریكردن هێزه‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) توانیویانه‌ له‌ شارى دێركى هه‌رێمى جه‌زیره‌ فڕۆكه‌یه‌كى چاودێرى سوپاى توركیا به‌ هێرشێكى ئاسمانى تێكبشكێنن".  

ناوه‌نده‌كه‌ى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو،"هه‌ر هه‌نگاو چالاكییه‌كى سوپاى توركیا بكه‌وێته‌ چوارچێوه‌ى سنوورى سه‌ربازى یه‌په‌گه‌ بێ وه‌لام نامێنێته‌وه‌". 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP