بەڤیدیۆ.. درێژترین منداڵ لە جیهاندا

- 1/10/2019 4:12:00 PM 16580 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

منداڵێکی 11 ساڵی چینی، خاوەنی درێژترین باڵایە و بەردەوامیش زیاددەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی " arabic.rt" تشانگ جیاو کچە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵە و لە شاری جینانی چین دەژی، بەڵام درێژی باڵای 2 مەتر و هەشت سانتیمە، واتە نزیکەی 136 سم لە باڵای منداڵێکی ئاسایی زیاترە.

بەپێی زانیارییەکان باوکی ئەم کچە باڵای 180 سم، هەربۆیە کاتێک تشانگ کە لە تەمەنی شەش ساڵی باڵای دەگاتە 160سم پێی ئاسایی دەبێت، چونکە بڕواناکات بەوشێوەیە زیادبکات.

هەتا ئێستاش دایک و باوکی بڕیاریاننەداوە کە ناوی کچەکەیان لە کتێبی گینس تۆماربکەن، لەکاتێکدا درێژی باڵای منداڵەکەیان لە جیهاندا دەگمەنە، بەڵام پێشتر ناوی منداڵێکی 12 ساڵانی بەریتانی ناوی تۆمارکرا بە درێژترین باڵا کە تەنها 188 سم بوو.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP