بەپەلە

دەوڵەمەنترین پیاوی جیهان نیوەی سەروەتەکەی لەدەستدەدات

- 1/10/2019 3:11:00 PM 37874 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا ئەمازۆن کە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە دوای 25 ساڵ پێکەوەبوون لەگەڵ هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە، بەوەش پێشبینی دەکرێت ببێتە گرانترین لێكجیابوونەوە لە مێژودا.

جێف بیزۆس، دامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا ئەمازۆن و خاوەنی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست رایگەیاند، دوای 25 ساڵ لەگەڵ ماکێنزی هاوسەری بڕیاری جیابوونەوەیان داوە ئەو جیابوونەوەیەش رایگشتی جیهانی بەخۆوە سەرقاڵ کردووە.

بەپێی دوایین ئاماری Bloombergی ئەمەریکا جێڤ بیسۆز، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا ئەمازۆن خاوەنی 137 ملیار دۆلارە و ئەگەر جیابوونەوەکە رووبدات ئەوا پێدەچێت ماکێنزی هاوسەری نیوەی ئەو پارەیە ببات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ساڵێک دوای هاوسەرگیریان کۆمپانیای ئەمازۆن-یان دروستکردو بوونە خاوەنی ئەو پارەیە.

بیزۆس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "دەمانەوێت بە خەڵکی رابگەیەنین بڕیارمانداوە لە یەکتر جیاببینەوە و وەک دوو هاوڕێ بەردەوامی بە ژیان بدەین". 

جێف بیزۆس-ی تەمەن 54 ساڵ و ماکێنز بیزۆس-ی 48 ساڵ 25 هاوسەرگیریان کردووە و  خاوەنی چوار منداڵن، پێشتر لە کۆمپانیای D.E. Show یەکتریان ناسیوە و ساڵێک دوای هاوسەرگیریان کۆمپانیای ئەمازۆنیان دروستکردووە.

جیابوونەوەی جێف بیزۆس و هاوسەرەکەی رەنگە کاربکاتەسەر بەهێزترین کۆمپانیا لە جیهاندا کە ئەمازۆن-ە، بەڵام تا ئێستا شێوازی جیابوونەوەکەیان رانەگەیاندووە.

بیزۆس و ماکێنزی ساڵی رابردوو پێکەوە پڕۆژەیەکی خێرخوازی هاوبەشیان دروستکرد بۆ یارمەتیدانی خێزانە بێلانەکان و دروستکردنی قوتابخانە لە کۆمەڵگە هەژارنشینەکان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP