وەزیری نەوتی ئێران گەیشتە بەغدا

- 1/10/2019 1:12:00 PM 1064 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران بە یاوەری شاندێكی حکومەتی وڵاتەکەی گەیشتە بەغدای پایتەخت بەمەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بواری نەوت و وزەدا.

عاسم جیهاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، وه‌زیرى نه‌وتى ئێران و شاندى یاوه‌رى بۆ تاوتوێكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ بوارى نه‌وت و وزه‌دا سه‌ردانى به‌غداى كردووه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری نەوتی ئێران لەگەل بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە و  هه‌ردوولا گفتوگۆ له‌ باره‌ى پرسه‌ گرنگەکانی نێوانیان ده‌كه‌ن.

نیشانەکردن :

# نەوت #ئێران #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP