کەشناسی بڕی بەفربارینی 24 کاتژمێری رابردوو ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە

- 1/10/2019 12:21:00 PM 9806 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بەفربارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و لە كانی ماسی زۆرترین بەفرباریوە کە 46 سانتیمەتر بووە.

بەپێی کەشناشی هەرێم لە حاجی ئۆمه‌ران 30 سانیمەتر و لە چۆمان سێ سانیمەتر و لە سیده‌كان سێ سانیمەتر و لە پیرمام دوو سانیمەتر و لە هیران و  رواندوز و به‌رزێوه‌ یەک سانیمەتر بەفر باریوە.

هەروەها لە بیارە شەش سانیمەتر و لە ته‌وێڵه‌ پێنج سانیمەتر و لە سلێمانی دوو سانیمەتر و لە كانی ماسی 46 سانیمەترو لە ئامێدی 32 سانیمەتر و لە سه‌رسه‌نگ 23 و لە بامه‌ڕنی 23 و لە جمانكی نۆ و لە باتووفه‌ سێ سانیمەتر بەفرباریوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP