خشتەی ئەمڕۆی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

- 1/10/2019 8:47:00 AM 65732 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

چەند رۆژێکە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران دەستیپێکردوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی دوو وەزارەت دابەشدەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی خەندان، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت. 

بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018 پاشەکەوت ناکرێت و بڕیارە لە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵدا بە جیا دابەشبکرێن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ  ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP