لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی دابەزینی بەخۆوەبینی

- 1/10/2019 8:22:00 AM 12074 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی ئەمڕۆ پێنجشەممە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك دۆلار بە 5.47 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە بۆرسەی جیهانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای لیرەی توركی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەرە بە 547 لیرە، ئەوەش لەكاتێكدایە چەند ڕۆژی رابردوو، نرخی 100 دۆلار بە 525 لیر مامەڵەی پێوەدەکرا.

لە ماوەی چوار مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی تێكچوونی پەیوەندیەكانی نێوان ئەمەریكا و توركیا لەسەر كێشەی قەشە برۆنسن و سەپاندنی چەند سزایەكی ئابوری لەلایەن ئەمەریكاوە، لیرەی توركی نزیكەی لەسەدا 40%ی بەهاكەی لەدەستدا و رێژەی هەڵئاوسان گەیشتە لەسەدا 24% لەو وڵاتەدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP