سه‌رۆککۆمار: بەدواداچونی پێویست بۆ مافی جوتیارانی کوردستان دەکرێت

- 1/9/2019 11:06:00 PM 3482 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مرۆ‌٩/١ سه‌رۆک به‌رهه‌م سالح  له‌ کۆشکی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیکرد له‌ مام فارسی جوتیاران،  له‌ میانه‌ی ئه‌و پێشوازیه‌دا سه‌رۆک کۆمار جەختی له‌ داوا و مافی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌ "به‌ گوێره‌ی رێکاره‌ یاسایه‌ کارپێکراوه‌کان به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ مافیان پارێزراو بێت".

سه‌رۆککۆمار پشتیوانی خۆی بۆ جوتیارانی هه‌موو عیراق دوپاتکرده‌وه‌ له‌ پێناو بوژانه‌وه‌ی که‌رتی کشتوکاڵ و هه‌وڵدان بۆ زامنکردنی پێویستیه‌ ناوخۆیه‌کان له‌ که‌رتی کشتوکاڵی ناوخۆیدا.

له‌لایه‌ن خۆیەوە مام فارس سوپاسی سه‌رۆککۆماری کرد بۆ پشتیوانییان لە وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف و شایسته‌ داراییه‌کانیان له‌ لایه‌ن حکومه‌تی عیراقه‌وه‌.

مانگی رابردوو، مام فارس و هاوڕێکانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌کانی فرۆشی گه‌نم به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی  داواییه‌کی یاساییان له‌ دادگا تۆمارکرد و دادگاش بڕیاری پێدانی ته‌واوی شایسته‌ داراییه‌کانی په‌سه‌ند کرد.

نیشانەکردن :

#د.به‌رهه‌م ساڵح

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP