سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشته‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر

- 1/9/2019 8:40:00 PM 6430 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-ئه‌حمه‌د مسته‌فا

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆمارى عێراق به‌سه‌ردانێكى فه‌ڕمى گه‌یشته‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د میرى قه‌ته‌ر  و به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوەکانی لەگەڵ میری قەتەر و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامبدات و بەشێوازێکی فەڕمی لەدیوانی ئەمیری قەتەر پێشوازی لێبکرێت، کە هاوکات سەردانەکەی بەیاوەری شاندێکی باڵای حکومەتی عێراقە.

بەپێی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكکۆماری عێراق، سەردانەکەی سەرۆک بەرهەم ساڵح لەسەر بانگهێشتی میری قەتەر  و بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پەیوەندییەکانی  هەردوو وڵات و باشتکرد و بەرەوپێشبردنیان لەهەموو بوارەکاندا.

هاوکات، لە دیدارەکانیدا سەرۆک بەرهەم ساڵح و میرى قه‌ته‌ر تاوتوێی بەرەوپێشچوونە سیاسییەکانی ناوچەکە و کاریگەری لەسەر وڵاتانی عەرەب و جیهان ده‌كه‌ن.

پێشتر نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆككۆمار یه‌كێكه‌ له‌و زنجیره‌ سه‌ردانه‌ ناوچه‌یی‌ و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی ‌كه‌ بۆ دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و پێگه‌ی عێراق ئه‌نجامیان ده‌دات له‌ میانه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی کە له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP