لە رووداوێکدا لە هەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا

- 1/9/2019 1:56:00 PM 87916 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە سێ سەرنشین گیانیان لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوو.

فازیل حاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کاتژمێر 10:00ی ئەمڕۆ له‌سه‌ر رێگای بیستانه‌ قوشته‌په‌ له‌ نزیك گوندی كه‌رزۆر ئۆتۆمبێلێكی پیكابی ده‌بڵ به‌هۆی تیژڕەویی و ته‌ڕبوونی رێگایه‌كان به‌ئاوی بارانه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ ده‌ستداوه‌و وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا سێ سەرنشین گیانیان لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوو و زیانیكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌وتووە.

 

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP