چاوشئۆغڵو: ئه‌مەریكا له‌ كشانه‌وه‌ی هێزەکانیدا لە سوریا دوچاری سه‌ختی بووەته‌وه‌

- 1/9/2019 1:28:00 PM 7517 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووچاری سه‌ختی بووه‌ له‌ كشانه‌وه‌ی هێزەکانیدا لە سوریا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە "له‌گه‌ڵ یەپەگەدا ئه‌وه‌نده‌ تێكه‌ڵبوون جیابوونه‌وه‌یان قورس ده‌بێت".

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی تورکیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، "ده‌بینین ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مەریكا دووچاری سه‌ختی بووه‌تەوە له‌ كشانه‌وه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یەپەگەدا ئه‌وه‌نده‌ تێكه‌ڵبوون جیابوونه‌وه‌ قورس ده‌بێت".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لەبارەی رێکەوتنانەی ئیدلیب وتی، تا ئه‌مڕۆ له‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئیدلب-دا كێشه‌ رووینه‌داوه‌. 

19ی مانگی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكگانی ئەمەریكا لە تویتێکدا هەموانی توشی شۆک کرد کاتێک رایگەیاند، "ئێمە داعشمان لە سوریا تێكشكاند، ئەوەش تاكە هۆكارە کە هێزەکانمان لەوێ هێشتووەتەوە لە ماوەی سەرۆكایەتیمدا"، بەڵام ئەو لێدوانە نیگەرانی قوڵی هەندێک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی لێکەوتەوە.

نیشانەکردن :

#تورکیا #ئه‌مه‌ریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP