لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گاڵتە بە سەرۆک وەزیرانی ئوستورالیا دەکرێت

- 1/9/2019 11:58:00 AM 18378 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سكۆت مۆریسۆن سەرۆک وەزیرانی ئوستورالیا، بەهۆی وێنەی پێڵاوەکانیەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گاڵتەی پێدەکرێت.

لە پێگەی فەرمی خۆی سەرۆک وەزیرانی ئوستورالیا، وێنەیەکی لەگەڵ هاوسەرەکەی و کچەکانی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت سكۆت مۆریسۆن پێڵاوێکی لەپێدایە، کە هەردووکیان تەنها بۆ پێی چەپ دەبێت.

ئەو هەڵەیەش لە ئەنجامی بەكارهێنانی فۆتۆشۆپ دروستدەبێت، چونکە هەوڵدراوە پیسی سەرپێلاوەکە بشارنەوە و بە خاوێنی دەربکەوێت لە وێنەیەکی فەرمیدا لەگەڵ خێزانەکەی.

پاش ئەوەی رووبەرووی گاڵتەجاریەکی زۆر دەبێتەوە، وێنە دەستكاریكراوەكەی سڕیەوە و وێنە كۆنەكەی خستووەتە شوێنی.

هاوکات سەرۆك وەزیرانی ئوستورالیا بەشێوەیەكی گاڵتەئامێز لەسەر ئەو وێنەیە لە تویتەری خۆی نوسیویەتی "پەیامێك بۆ نوسینگەكەم، داوامنەكردووە پێڵاوەكانم بریقەی بێت، بەڵام ئەگەر ئەوەندە گرنگ بووە فۆتۆشۆپ بەكاربهێنن، تكاتان لێدەكەم تیشك بخەنەسەر قژم نەك قاچم".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP