مایک پۆمپیۆ گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک بەرهەم ساڵح لە کۆبونەوەدایە

- 1/9/2019 11:57:00 AM 5014 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەدایە.

سەرچاوەیەک لە نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتووەتە شاری بەغدا و لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەدایە.

مایک پۆمپیۆ لە فڕۆکەخانە لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە پێشوازی لێکراوە.

سەردانەکەی پۆمپیۆ لە چوارچێوەی سەردانێکدایە بۆ چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دوێنێ سێشەممەش  سەردانی وڵاتی ئوردنی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لەبارەی دۆخی سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە گفتوگۆیان کرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP