بەوێنە.. دۆناڵد ترەمپ لەسەر نەعل دەفرۆشن

- 1/9/2019 10:01:00 AM 9223 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گەنجێکی بازرگانی ئەمەریکی، تویتەرەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەخاتەسەر نەعل و دەیفرۆشێت.

بەگوێرەی هەواڵی چەند میدیایەکی ئەمەریکا، سام موریسون کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە و لە بواری رێکلامدا بازرگانی دەکات لە لۆس ئەنجلۆس، بە مەبەستی گاڵتەکردن بە سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ وێنەی تویتەکانی لەسەر نەعلی گەرماو دەکێشێت و لە رێگای ئۆنلاینەوە دەیفرۆشێت، کە نرخەکەی 27.99 دۆلارە.

هەرچەندە سام پێشبینی ناکات کە فرۆشێکی زۆری هەبێت، بەڵام بە تەنها لە ماوەی کەمتر لە مانگێک 1000 کڕیاڕی دەبێت، هەربۆیە بڕیاردەدات بەرهەمەکەی زیاد بکات.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP