ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

- 1/9/2019 8:44:00 AM 46426 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردوە و ئەمڕۆ چوارشەمە مووچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی خەندان، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018 پاشەکەوت ناکرێت و بڕیارە لە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵدا بە جیا دابەشبکرێن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ  ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP