عادل عه‌بدولمه‌هدى: زانیاریمان نییه‌ له‌سه‌ر جێگیركردنى هێزى نوێى ئه‌مریكى له‌ عێراق

- 1/8/2019 8:07:00 PM 2688 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، ژماره‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان لە عێراق كه‌میكردوه‌ و به‌هیچ جۆرێك زانیاریمان نییه‌ له‌سەر جێگیركردنى هێزى نوێى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكى عێراق.

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆنگره‌ى هه‌فتانه‌یدا وتیشى، هیچ زانیارییەک نییه‌ بۆ دروستكردنى ناوه‌ندێكى راوێژو مه‌شق له‌سه‌ر خاكى عێراق لەبارەى ئه‌و هێزه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه‌ بڕیاره‌ له‌ سوریا بكشێنه‌وه‌.

له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى ته‌واوكارى حكومه‌ت ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو، ناوى كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كانمان بۆ ته‌واوكارى حكومه‌ت داوه‌ته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ لەسەرى ڕێكبكه‌ون.

لەدواى بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا، لەچەند لێدوانى جیاوازدا بەرپرسانى باڵاى کۆشکى سپى رایانگەیاندووە کە لەڕێگەى خاکى عێراقەوە هێزەکانیان لە سوریا دەکشێننەوە

سەرۆکى ئەمریکا دۆنالد ترەمپ لە 19ی کانوونى یەکەمى ٢٠١٨ لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "كاری هێزەكانمان لە سوریا بۆ تێكشكاندنی داعش بووە لەوێ و سەركەوتوو بووین لە کارەکەمانداو کارەکانمان کۆتایی هاتووەو هێزەکانمان دەکشێنینەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP