له‌ سه‌ر بانگهێشتی میری قه‌ته‌ر سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی دەوحه‌ ده‌كات

- 1/8/2019 4:04:00 PM 1699 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

له‌ سه‌ر بانگهێشتی شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د، میری قه‌ته‌ر د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌  به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته‌ دەوحه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌.

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح به‌ فەرمی له‌لایه‌ن میری قه‌ته‌ر و گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ پێشوازی لێده‌كرێت و هه‌ردوولا دۆسیەی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و قه‌ته‌ر و دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كان كه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ روو ده‌ده‌ن گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و سه‌ردانه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و زنجیره‌ سه‌ردانه‌ ناوچه‌یی‌ و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی ‌سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح بۆ دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و پێگه‌ی عێراق ئه‌نجامی ده‌دات له‌ میانه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی کە له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ ئاماده‌یی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح پێگه‌ی عیراق پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت‌ و رۆڵی شایسته‌ی خۆی بگێڕێت.

سێی ئەم مانگە، سەرۆک بەرهەم ساڵح سەردانی تورکیا کرد و لەگەڵ هەریەکە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بیناڵی یڵدرم، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبووە.

سەرۆک بەرهەم دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "بە پامێکی زۆر روونەوەی هاتووین، ئەوەیش ئەوەیە عێراق پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە و دەمانەوێت دووبارە لە رووی و بونیادنانەوە و ئەندازیارییەوە رۆڵی بەهێز و گرنگ لە ناوچەکەدا ببینین کە ئەوەی مافێکی خۆمانە و لەمسۆنگەیەشەوە بەهەموو جۆرێک ئامادەی کاری پێکەوەیین لەگەڵ تورکیادا".

ئەوەشی وت، "خەڵکی ئێمە شایستە ژیانێکی ئازادانە و شەرەفمەندانەیە و هاتووین بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا کاربکەین و ئێمەش پێویستمان بەکۆمەڵێک دەستێوەردانی دەرەوە نییە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP