تەقیینەوەیەکی بەهێز لە تکریت روویدا

- 1/8/2019 3:21:00 PM 2358 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی ئەقرەب لە بازگای ئەقواس-ی باکوری تکریت روویداوە و کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.

سەنتەری راگەیاندنی ئاسایشی تکریت بڵاویکردەوە، کە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە ناوچەی ئەقرەب لە بازگای ئەقواس-ی باکوری تکریت تەقیوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە،  بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان سێ کەس کوژراون و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP