عادل عەبدولمەهدی ناوی کاندیدانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و دادی رەوانەی پەرلەمان کرد

- 1/8/2019 2:38:00 PM 15975 جار خوێندراوەتەوە
عادل عەبدولمەهدی

خەندان-

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناوی کاندیدانی بۆ وەزیرانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و دادی کابینەکەی رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد.

عادل عەبدولمەهدی ناوی سەلیم جبوری بۆ وەزارەتی بەرگری و حاکم رزگار ئەمین محەمەد، بۆ وەزارەتی داد و فالح فەیاز، بۆ وەزارەتی ناوخۆ رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد.

شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، ناوی کاندیدان وەزارەتەکانی ناوخۆ و دادو بەرگری گەیشتوونەتە دەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی پەرلەماندا دەنگ لەسەر ئەو کاندیدانە بدرێت و پێکهاتەی کابینەی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی تەواوبکرێت.


نیشانەکردن :

# عادل عەبدولمەهدی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP