سەرۆك كۆماری عێراق كارنامەی لە ژمارەیەك باڵیۆزی نوێ لە عێراق وەرگرت

- 1/8/2019 2:23:00 PM 1848 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی بەرهەم كارنامەی لە جانگ كیونگ ووك، باڵیۆزی كۆریای باشور وەرگرت

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا لە مه‌راسیمێكدا به‌ جیا كارنامه‌ی باڵیۆزانی نوێی لە هەریەکە لە باڵیۆزانی كۆریای باشور و ئەرمینیا و چیك و کۆماری زامبیا و تاجیكستان وه‌رگرت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ نامەی لە باڵیۆزان جانگ كیونگ ووك، باڵیۆزی كۆماری كۆریای باشور و هرئایتشا بولایدیان، باڵیۆزی كۆماری ئەرمینیا و مارتن فیتك، باڵیۆزی كۆماری چیك و توبولی لو بایا، باڵیۆزی كۆماری زامبیا و زبید زادە، باڵیۆزی كۆماری تاجیكستان وه‌رگرت و پیرۆزبایی دەستبه‌كاربوونی لە ئەركە نوێكەیاندا لێكردن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە مەراسمیی پێشكه‌شكردنی كارنامه‌كانیان باڵیوزان باسیان له‌ به‌رنامه‌ و پلانی خۆیانكرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق له‌ پێناو خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشی عێراق و ئه‌و وڵاتانه‌، هاوكات پشتیوانی سه‌رۆك كۆماریان بۆ سه‌رخستن و په‌ره‌پێدانی كاره‌كانیان به‌ پێویست زانی.

لە مەراسیمەکەدا هەریەكە لە محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وەزیری دەرەوە و نه‌سیر عانی، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار ئامادەی مه‌راسیمه‌كه‌ بوون.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP