کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

- 1/8/2019 12:28:00 PM 1806 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەهۆی تەواونەبونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە دواخرا.

شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەخەندان-ی راگەیاند، کۆبونەوەکە بەهۆی تەواونەبوونی رێژەیی یاسایی پەرلەمانتارانەوە بۆ رۆژی پێنجشەممە دواخرا، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2019ی عێراق بکرێت.

ته‌وه‌رێكى دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، تایبه‌ت بوو به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسایى هه‌مواركردنى یاساى خزمه‌ت و خانه‌نیشنى سه‌ربازى ژماره‌ى 3ى ساڵى 2010 كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى یه‌ك مادده‌ى لێده‌خوێنرێته‌وه‌، هاوكات خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنى خزمه‌ت و خانه‌نشینى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆى ژماره‌ 18 ساڵى 2011 له‌لایه‌ن هه‌مان لیژنه‌وه‌ ده‌كرێت.

پێشتر  رێبوار كه‌ریم سه‌باره‌ت به‌ پشكى كورد له‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019 بە خەندان-ی رایگەیاندبوو، به‌پێى ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانتار ته‌نها گۆڕانكارى و كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌كان ده‌بێت و په‌رله‌مان له‌ توانایدا نییه‌ پشكى كورد زیاد بكات، ته‌نها به‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌كرێت كه‌ تائێستاش هیچ هه‌وڵێك بۆ ڕێككه‌وتن نه‌نراوه‌.

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP