ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

- 1/8/2019 10:10:00 AM 45157 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
رۆژی شەشی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێکرد و موچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکرا.

بەپێی زانیارییەکانی خەندان، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و سبەی چوارشەممەش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

پێشتر رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاندبوو، دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018 بەردەوام دەبێت و لەسەرەتای ساڵی 2019 دا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ  ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستیدەکەوێت.

نیشانەکردن :

#موچە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP