لەخۆپیشاندانێکدا داواى قەدەغەکردنى فڕینى فڕۆکە لە ئاسمانى جەزیرە دەکرێت

- 1/7/2019 7:09:00 PM 4081 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکە

خەندان - ئەحمەد مستەفا

به‌هه‌زاران هاوڵاتى ناوچه‌كانى باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، خۆپیشاندانێكیان له‌دژى هه‌ڕه‌شه‌كانى  سوپاى توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌نجامداو داواى قه‌ده‌غه‌كردنى فڕینى فڕۆكه‌ له‌ ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن.

ئاژانسى هاوارنیوز بڵاویكرده‌وه‌، كه‌سوكارى 8 هه‌زار شه‌هیدى ناوچه‌كانى هه‌رێمى جه‌زیره‌ خۆپیشاندانێكیان له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ قامیلشۆ ئه‌نجامداو له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌یاندا وه‌ك هێمایه‌ك بۆ خه‌بات و گیانفیدایى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ وێنه‌ى شه‌هیده‌كانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ى تێدا به‌رزركرایه‌وه‌.

به‌پێى ئاژانسه‌كه‌،  خه‌ڵكى ناوچه‌كانى باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا "نا بۆ داگیركارى توركیا ، له‌سایه‌ى خوێنى شه‌هیدانمان ئێمه‌ به‌هاى مرۆڤایه‌تى ده‌پارێزین، ده‌بێت هه‌رێمی جه‌زیره‌ له‌ فڕینى فڕۆكه‌ قه‌ده‌غه‌بكرێت" دروشمى سه‌ره‌كى خۆپیشاندانه‌كه‌یان بوو.

له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه‌ له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ قامیشلۆ به‌ڕێوه‌چوو، هاوسه‌رۆكى شه‌هیدانى جه‌زیره‌ حه‌سه‌ن عابد وتارێكى خوێنده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، بانگه‌واز بۆ ڕاى گشتى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى هه‌ن له‌ ناوچه‌كانى باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له‌لایه‌ن توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كان بێنه‌ ده‌نگ.

وتیشى، ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ئامانجى ده‌وڵه‌تى توركیا تێبگات، كه‌ هیچ فه‌رق و جیاوازییه‌ك ناكات و ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ كوشتنى خه‌ڵكى سڤیل له‌ عه‌فرین زۆر ده‌بێت، پێویسته‌ له‌دژى ئه‌و خراپه‌كارییانه‌ى به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى عه‌فرین ده‌كرێت بێده‌نگى بشكێنن.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین، فڕینى فڕۆكه‌ له‌ ناوچه‌كانى باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا قه‌ده‌غه‌ بكات و ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى داگیركارى ڕابگیرێن، هاوكات لیژنه‌ و ڕێكخراوه‌كانى مافه‌كانى مرۆڤ بنێردرێنه‌ عه‌فرین و به‌به‌ڵگه‌ پێشێلكارییه‌كانى مافی مرۆڤ له‌ناوچه‌كه‌ دۆکیۆمێنت بكه‌ن، هاوكات به‌شدارى به‌ بەڕێوه‌به‌رێتى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌كانى جنێڤ بکرێت.






Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP