ئێران: ئەمەریکا دەستپێشخەریی کردووە لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوانمان

- 1/7/2019 5:10:00 PM 4863 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

عەلی شامخانی سکرتێری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران دەڵێت" ئەمەریکا دەستپێخەری کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانمان سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی".

شامخانی لە میانی کۆنفرانسی ئاسایش و بەرگری وڵاتانی ئاسایی رۆژئاوا رایگەیاند ئەو  هەواڵانەی کە واشنتن بڵاویاندەکاتەوە سەبارەت بە دەستپیشخەریی ئێران بۆ دەستپێکردنەوی گفتوگۆکانی تاران-واشنتن دوور لەراستیەوە.

سکرتێری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران ئاماژەی  وتیشی" لە کاتی سەردانەکەمدا بۆ ئێران، ئەمەریکییەکان، دوو جار لێم نزی بوونەوە  و دەستپێشخەری گفتوگۆیان لەگەڵ تاراندا پێ راگەیاندم".

ئەو وتانەی شامخانی دوای ئەوە دێت، ئەمرۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن رایگەیاند، "دۆخی کۆماری ئیسلامی ئێران باش نییە ئەوان داوایانکردووە گفتوگۆکانی نێوانمان دەستپێبکرێتەوە".

رێکەوتی ٨ ی ئایاری ساڵی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران راگەیاند، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە، وەک سەرۆکی ئەمەریکا، دژایەتی ئەو رێککەوتنە دەکات، کە وڵاتانی ئیتاڵیا، چین، فەرەنسا، روسیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتی باراک ئۆباما لەسەری رێککەوتن، بەوەی ئێران بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی کەم بکاتەوە، لە بەرامبەردا سزا و ئابڵوقەی ئابووریی سەپێنراوی سەر ئێران کەم بکرێتەوە.

ساڵی رابردوو وەزیری دەرەوەی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، چیتر واشنتۆن لە بارەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران وتووێژ ناكات، بەڵكو كۆمەڵێك داواكاری هەن كە دەبێت ئێران جێبەجێیان بكات تاوەكو ئەمەریكا لە بەرامبەریدا هەڵوێستی بگۆڕێت.

رێکەوتی ١٧/١٢/٢٠١٨ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە هەموو شێوەیەک ئەگەری ئەنجامدانی دانوستانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا رەتکردەوە لەژێر ئەو مەرجانەی کە واشنتن بۆی دادەنێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP