پزیشکێکی تورک رەتیدەکاتەوە منداڵەکەی بەخێو بکات
"ئامادە نیم دوژمنێک دژی خۆم گەورە بکەم"

- 1/7/2019 3:35:00 PM 70364 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

پزیشکێکی ددانی بەرەگەز تورک رەتیدەکاتەوە منداڵەکەی خۆی بەخێوبکات و دەڵێت"ئامادە نیم دوژمنێک دژی خۆم گەورە بکەم".

دەریا بیری ئۆکۆڤا، خانمێکی بەرەگەز روسیە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە پەیوەندی سۆزداریی لەگەڵ ئەرکان ئاکیلی هەیە کە پزیشكێکی بە رەگەز تورکە، بە وتەی دەریا لەو کاتەوەی زانیویەتی دووگیانە پەیوەندی لەگەڵیدا پچراندووە.

ئەو خانمە روسە، داوای یاسای لە دژی پزیشکە تورکەکە تۆمارکردووە و داوای وەرگرتنی ١٥ هەزار لیرەی تورکی دەکات بۆ هەر مانگێک، بۆ خەرجی منداڵەکەی بە وتەی دەریا"کەمترە لەو پارەیەی هەفتانە لە کڕینی جلوبەرگدا خەرجی دەکات".

لایخۆشیەوە ئەرکان ئاکیلی، کە لە وتەکانیدا روسیا بە دوژمنی تورکیا دەزانێت، پشراستی کردووەتەوە کە ئەو باوکی ئەو منداڵەیە، بەڵام رەتیدەکاتەوە لە خۆی بگرێت،" ئامادە نیم دوژمنێک دژی خۆم گەورە بکەم.. کە گەورە بوو تێدەگات"  ئاکیلی وا دەڵێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP