پاش 21 ساڵ دەزانێت کە ناتوانێت ببێتە باوک

- 1/7/2019 2:50:00 PM 146323 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دادگای بەریتانیا سزای ژنێکی دەدات، دوای ئەوەی ئاشکرادەبێت کە خیانەت و فێڵی لە هاوسەرەکەی کردووە بۆ ماوەی 21 ساڵ.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "the sun"ی بەریتانیا، ریتچارد میسون کە پیاوێکی ملیۆنەری 55 ساڵە و باوکی سێ منداڵە، لە پاش 21 ساڵ ژیان لەگەڵ هاوسەرەکەی و ئەنجامدانی پشکنینێک بۆی دەردەکەوێت کە لە زگماکیەوە نەزۆکە و ناتوانێت منداڵ بخاتەوە، هەرچەندە چەندجارێک پشکنین دووبارە دەکاتەوە، بەڵام هەمان ئەنجام دەبێت.

ئەم هەواڵە ریتچارد تووشی سەرسوڕمان دەکات، هەربۆیە پشکنیی DNA بۆ هەر سێ منداڵەکەی دەکات و دواجار دڵنیادەبێتەوە لەوەی هاوسەرەکەی ناپاکی لەگەڵدا کردووە و راستەوخۆ لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆماردەکات، دادگاش بە بڕی پێدانی 318 هەزار دۆلاری ئەمەریکی سزایدا .

ئەم پیاوە دوای ئەوەی خێزانەکەی هەڵدەوەشێتەوە، پەیوەندی لەگەڵ کوڕەکانی دادەبڕێت، چونکە  چیتر بە باوکی خۆیان سەیری ناکەن، بەڵام لە رێگای فەیسبوکەوە هەوڵدەدات لایەنی کەم لە دوورەوە ئاگاداری چالاکیەکانیان بێت، تەنها یەک کوڕیان نەبێت کە لەرێگای نامەوە هەواڵی دەپرسێت.

 

 

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP