بەپەلە

پادشای مالیزیا تەختی پادشایەتی بەجێهێشت

- 1/7/2019 9:10:00 AM 37351 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- شادان عەلی

كۆشكی شاهانەیی كوالالامپور بڵاویکردەوە، سوڵتان موحەمەدی پێنجەم پادشای مالیزیا دوای دوو ساڵ لە پادشایەتی تەختی پادشایەتی بەجێهێشت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، كۆشكی شاهانەی كوالالامپور رایگەیاند، سوڵتان موحەمەدی پێنجەم پادشای مالیزیا دەستبەرداری تەختی پاشەیەتییەکەی بووە و دەستلەكاركێشانەوەکەشی راستەخۆ چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەڵام هیچ هۆكارێك روننەكراوەتەوە کە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکە چییە و بەرپرسانی كۆشكی شاهانەش هیچ لێدوانێكیان لەوبارەیەوە نەداوە.

لە مێژووی مالیزیادا بۆ یەكەمینجارە پادشا تەختی شاهانە بەجێبهێڵێت، پێش ئەوەی ماوەی دیاریكراوی پادشایەتی خۆی تەواو بكات کە ماوەی پێنج ساڵە.

بەجێهێشتنی تەختی پادشایەتی لەلایەن سوڵتان موحەمەدی تەمەن 49 ساڵ پاشای مالیزیاوە لەکاتێکدایە کە ناوبراو ماوەی دوو مانگ لە پشوودابوو بەهۆی نەخۆشییەوە.

هاوكات لە مانگی كانوونی یەكەمی 2018 دا كۆمەڵێك وێنەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبووەتەوە كە وا پیشان دەدات لە ڕوسیا هاوسەرگیری كردووە، لەو بارەیەشەوە كۆشكی شاهانەیی مالیزیا هیچ ڕونكردنەوەیەكی نەداوە.

نیشانەکردن :

#مالیزیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP