بەرەبەیانی ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەردانی شەقامی رەشیدی کرد

- 1/7/2019 8:54:00 AM 17675 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شەقامی رەشیدی کرد لە بەغدای پایتەخت و چاودێری پرۆسەی هەڵگرتنی دیوارە کۆنکرێتییەکانی شەقامەکەی کرد.

نوسینگەی عادل عەبدولمەمەهدی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆک وەزیران سەردانی شەقامی رەشیدی کرد لە بەغدای پایتەخت و چاودێری پرۆسەی هەڵگرتنی دیوارە کۆنکرێتییەکانی شەقامەکەی کردووە.

شەقامی رەشیدی یەکێکە لە شەقامە سەرەکییەکانی شاری بەغدا و بە بڕیاری عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی سەرجەم دیوارە کۆنکرێتییەکان کە بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە دانراون هەڵدەگیرێن.

 


نیشانەکردن :

# عادل عەبدولمەهدی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP