خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەمڕۆ

- 1/7/2019 8:41:00 AM 45768 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

دوێنێ دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم-ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و موچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکرا.

بەپێی زانیارییەکانی خەندان، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت و دوای ئەوەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دابەشدەکرێت.

پێشتر رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاندبوو، دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018 بەردەوام دەبێت و لەسەرەتای ساڵی 2019 دا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ  ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت.

نیشانەکردن :

#موچه‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP