ئێران دەیەوێت بە لابردنی "سفر"ە کانی سەر دراوەکەی رووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا ببێتەوە

- 1/6/2019 8:54:00 PM 4344 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

بانقی ناوەندی ئێران پێشنیازی پرۆژە بڕیارێکی پێشکەشی حکومەتی وڵاتەکەی کردووە بۆ لابردنی "سفر"ەکانی سەر ریاڵی ئێرانی، ئەوەش لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی هەڵئاوسانی ئابوری لەو وڵاتەدا.

" پێشنیازی پرۆژە بڕیارێک بۆ لابردنی سفرەکانی سەر دراوی نیشتیمانی  لەلایەن بانقی ناوەندیەوە پێشکەشی حکومەت کراوە، هیوادارین ئەم بابەتە زوو بگاتە دەر ئەنجام"عەبدولناسر حیمایەتی بەڕێوەبەری بانقی ناوەندی ئێران وای وت.

پێشنیاری لابردنی سفرەکانی سەر ریالی ئێرانی لە ٢٠٠٨ ەوە سەریهەڵداوە، بەڵام ساڵی رابردوو دوای دابەزینی بەرچاوی نرخی دراوی ئێرانی لەبەرامبەر دۆلاردا، سەرهەڵدانەوەی ەو پیشنیازە زیاتر بوو، هەرچەندە لە چەند مانگی رابردووشدا جارێکی دیکە نرزی دروای ئێرانی بوژانەوە بەخۆوە بینیەوە.

دۆنالد ترەمپ، هەر لە سەرەتای دەستبەکار بوونیەوە، وەک سەرۆکی ئەمەریکا، دژایەتی ئەو رێککەوتنە دەکات، وڵاتانی  ئیتاڵیا، چین، فەرەنسا، روسیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتی باراک ئۆباما  لەسەری رێککەوتن، بەوەی ئێران بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی کەم بکاتەوە، لە بەرامبەردا سزا و ئابڵوقەی ئابووریی سەپێنراوی سەر ئێران کەم بکرێتەوە، رێکەوتی ٨ ی مانگی ئایاری ٢٠١٨دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی ولاتەکەی لەو رێککەوتنە راگەیاند.

لەدوای ساڵی ٢٠١٦ ەوە زیاتر لە ٥٩ ملیار دۆلار لە سەرمایەی نیشتیمانی ئێران چووەتە دەرەوە، ئەوەش دەکاتە سەدا ٨٣ ی داهاتی هەناردەی ساڵانەی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی ئێران، تەنها لە ماوەی نێوان ٢٠١٧-٢٠١٨  ٣٩ ملیار دۆلار لە سەرمایەی گشتی ئێران براوەتە دەرەوە و لە وڵاتانی دیکەدا بازرگانی و مامەڵەی پێوەکراوە.
 
دیارنەمانی ئەو بڕە پارە زۆرە لە بانکەکانی ناوخۆی ئێراندا، قەیرانی دارایی لەو وڵاتە زیاتر قوڵکردووەتەوە کە دەکاتە سەدا ٨٣ ی کۆی گشتی داهاتی ساڵ لە  داهاتی سەرچاوەکانی ئێران جگە لە هەناردە نەوتییەکان.

شارەزایانی  نێودەوڵەتی هۆکاری ونبوونی پارە و سامانی نیشتیمانی لە بانکەکانی ئێران و بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە، بۆ کشانەوەی ئەمەریکا دەگێڕنەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP