ژاپۆن؛ لە مەزادێکی ئاشکرادا ماسییەکی تونا بە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

- 1/6/2019 7:56:00 PM 13645 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

بازرگانێکی بەرهەمە ئاوییەکان لە ژاپۆن، ریکۆردێکی نوێ شکاند لە کڕینی ماسی تونا، بە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی سەری ساڵی نوێدا، لە مەزادێکی ئاشکرادا پێشبرکێ لەسەر کڕینی گەورەترین ماسی تونا دەکرێت کە خواستێکی زۆری لەسەرە لەناو خەڵکی ژاپۆندا، ئەوەش بەهۆی گرنگیدانی زۆریان بە خواردنە دەریاییەکان و بەکارهێنانی لە سوشی-دا کە وەک خواردنی میلی گەلی ژاپۆن  و چەند وڵاتێکی دیەی ئاسیایی دادەنرێت.

کیوشی کیمورا، بازرگانی خواردە دەریایەکانە و خاوەنی چەندین رێستۆرانتی تایبەت بە سوشییە ریکۆردەکەی ساڵی ٢٠١٣ شکاند و دوو هێندەی کرد کە ئەویش هەر لەلایەن خۆیەوە شکێنرابوو و بڕی ١٥٥ ملیۆن یەنی پێدابوو.

مەزادەکەی ئەمساڵ کە بۆ ماسیەکی تونای ٢٧٨ کیلۆگرام بوو ، لە ٣٣٣.٦ ملیۆن یەندا کە هاوتا بە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار وەستایەوە و بەوەش ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP