بەوێنە.. منداڵێک لە سکی منداڵێکی 20 رۆژە دەردەهێندرێت

- 1/6/2019 4:06:00 PM 111839 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە رووداوێکی نامۆدا لە هیندستان، کۆرپەلەیەک لە سکی خوشکەکەیدا دەردەهێنرێت کە تەمەنی تەنها 20 رۆژە.

بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی باکوری هیندستان دایکێک کچێکی دەبێت، هەرچەندە سکی لەسەرەتاوە کەمێک هەڵئاوساوە، بەڵام پزیشکەکان دوای پشکنین بە وەرەم تێدەگەن و خێزانەکە  دەگەڕێنەوە ماڵەوە.


پاش چەند رۆژێک هەست بە بوونی ئازاردەکەن لە جەستەی کچەکەیاندا، چونکە زۆر دەگری و پێیانوایە سەرمای بووە، ناچاردەبن دەگەڕێنەوە بۆ نەخۆشخانە، دوای پشکنینی ورد دەردەکەوێت کە کۆرپەلەیەکی دیکە کە رەگەزی نێرە و مردووە لە سکی ئەم کچەدایە.

هەربۆیە بڕیاردەدرێت نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدرێت، کە یەک کاتژمێر و نیو دەخایەنێت، لەمبارەیەوە پزیشکەکەی د.شارما دەڵێت "راستە پێشتر پشکنینمان بۆ کرد، بەڵام بەوجۆرە دەرنەکەوت، بە وەرەم تێگەیشتین، بەڵام دواتر شۆک بووین".

داد ساتیندرا کە باوکی ئەو منداڵانەیە دەڵێت "دوای چوار ساڵ خودا منداڵی پێبەخشین، بەڵام ئێستا دەترسین لەدەستی بدەین، چونکە تەندروستی باش نییە".

 

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP