هاوسه‌رۆكى مه‌نبج: رێگه‌ ناده‌ین ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروبارى ناوخۆماندا بکرێت

- 1/6/2019 3:28:00 PM 1637 جار خوێندراوەتەوە
مه‌نبج

خەندان- ئەحمەد مستەفا

هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى مه‌نبج رایگه‌یاند، گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌ توركیا و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌نێو سه‌نته‌رى شاره‌كه‌نین و ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى قبوڵناكه‌ن.

محه‌مه‌د خێر شێخۆ، هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى مه‌نبج به‌ ئاژانسى هاوار نیوز-ی راگەیاند، له‌ناو شارى مه‌نبج ته‌نها هێزه‌كانى سوریاى سوریایى دیموكرات و هێزه‌كانى ئاسایش هه‌ن و له‌سه‌ر سنووره‌كانى مه‌نبج-یش هێزه‌كانمانمان  بڵاوكردووەته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان رێگه‌ به‌هیچ كه‌سولایه‌نێك ناده‌ن ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروبارى ناوخۆى مه‌نبج بكات، له‌ دوو ساڵى ڕابردووشدا هه‌موو كاره‌ سیاسى و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ شاره‌كه‌ به‌ره‌پێشچوون.

هاوسه‌رۆكى مه‌نبج راشیگەیاند، "با خه‌ڵكى شاره‌كه‌ دڵنیابێت جارێكى دیكه‌ ڕێگه‌ ناده‌ینه‌وه‌ به‌ سوپاى سوریاو وه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان پێبخه‌نه‌ ناوخاكى مه‌نبجه‌وه‌".

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، تا ئێستا هاوكارى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا بۆ مه‌نبج به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌كانیش نه‌كشاونه‌ته‌وه‌، گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوبدات ئه‌وه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر كار و ڕاى ئه‌وان نابێت.


نیشانەکردن :

#مەنبەج

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP