لە 2019 بوونە خاوەنی 145 ملیۆن دۆلار

- 1/5/2019 1:17:00 PM 13467 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

دوو هاوسەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە ساڵی 2019 دەرگای بەختیان دەکرێتەوە و دەبنە خاوەنی 145 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، دوو هاوسەر بەناوی "پاتریک کۆنۆلی و فرانسیس کۆنۆلی" لە ئێرلەندای باکوور، لە سەرەتاکانی ساڵی نوێدا لە یانسیبێکدا دەبنە براوەی 145 ملیۆن دۆلار.

لەپاش ئەوەی ئەو خەڵاتە گەورەیەیان بۆ دەردەچێت، پێکەوە دوو چا دەخۆنەوە و لەسەر کاغەزێک ناوی 50 کەس دەنوسن، کە خوازیارن ببنە هاوبەشیان لەو سەروەتەی بەدەستیانهێناوە کە بەشێکی منداڵ و نەوەکانیانن، دواتریش راستەوخۆ دەخەون، وەک ئەوەی هیچ رووینەدابێت، چونکە تا ئەم ساتەش بڕوایان بە چیرۆکەکە نەکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان پاتریک کۆنۆلی پێشتر کاری بازرگانی کردووە، هاوسەرەکەشی فرانسیس مامۆستا بووە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP