هەشت ساڵە نینۆکی نەکردووە و هاوشێوەی منداڵەکانی بەخێویدەکات

- 1/5/2019 11:51:00 AM 31474 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ژنێکی ئەمەریکی ماوەی هەشت ساڵە نینۆکی نەکردووە، دەیەوێت درێژیەکەی بگاتە 53 سانتیمەتر.

بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، لاورۆ دروموندی تەمەن 54 ساڵ کە ژنێکە خەڵکی شاری نیوجێرسی ئەمەریکایە، خەونی ئەوەیە لە درێژی نینۆکەکانیدا سنوری پێوانەیی بشکێنێت و ناوی بچێتە مێژووەوە، هەربەوهۆیەشەوە هەشت ساڵە نینۆکی نەکردووە و ئێستا 35سم، بڕیاریشە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، تادەگاتە 53 سم.

لاورۆ دروموند دایكی چوار منداڵە و هەشت نەوەی هەیە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت "نینۆکەکانی هاوشێوەی منداڵەکانی پەروەردە دەکات، رۆژانە 30 خولەک خاوێنی دەکاتەوە و مانگانەش سەردانی سەنتەرەکانی جوانکاری دەکات بۆ ئەوەی رەنگی بکات و بیڕازێنێتەوە، کە ماوەی 12 کاتژمێری دەوێت".

ناوبراو رۆژانە بەونینۆکانەوە کارەکانی ئەنجامدەدات و خواردنیش ئامادەدەکات، بەم رەفتارەشی سەرنجی کەسانێکی زۆری راکێشاوە و بووەتە هەواڵی میدیاکان.

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP