گۆڕانکاری لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا دەکرێت

- 1/4/2019 5:40:00 PM 67580 جار خوێندراوەتەوە


 خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، گۆڕانکاری لە پێدانی مووچەدا دەکرێت، بە جۆرێک ئەگەر رۆژی یەکشەممە پشوو نەبێت، ئەوا دابەشکردنی مووچە ئەو رۆژە دەستپێدەکات.

رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە رۆژى دامەزراندنى سوپاى عێراق لە عێراقدا پشووی فەرمییە، ساڵانی رابردووش لە هەرێم پشوو بووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی خەندان ئەمساڵ ناکرێتە پشوو.

ئەو سەرچاوەیەى وەزارەتى دارایی بە خەندان-ى راگەیاند: ئەگەر  رۆژى ٦ ى کانوونى دووەم کە رۆژى دامەزراندنى سوپاى عێراقە بکرێتە پشوو، دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژى دوو شەممەى داهاتوو واتا ٧ ى کانوونى دووەم، ئەگەر پشووش نەبێت رۆژی یەکشەممە مووچە دابەشدەکرێت.

بە وتەى ئەو سەرچاوەیە یەکەمین وەزارەت کە موچە وەردەگرێت وەزارەتى پێشمەرگەیە و دواتر موچەى سەرجەم وەزارەتەکانى تر تا کۆتایی مانگ دابەش دەکرێت.

نیشانەکردن :

#موچە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP