دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات

- 1/3/2019 7:16:00 PM 128771 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: رۆژى دووشەممەى داهاتوو دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات.

ئەو سەرچاوەیەى وەزارەتى دارایی بە خەندان-ى راگەیاند: بەهۆى ئەوەى رۆژى ٦ ى کانوونى دووەم کە رۆژى دامەزراندنى سوپاى عێراقە دەکرێتە پشوو، بۆیە بڕیاردراوە رۆژى دوو شەممەى داهاتوو ٧ ى کانوونى دووەم دابەشکردنى موچەى مانگى تشرینى یەکەم دەستپێبکات.

بە وتەى ئەو سەرچاوەیە یەکەمین وەزارەت کە موچە وەردەگرێت وەزارەتى پێشمەرگەیە و دواتر موچەى سەرجەم وەزارەتەکانى تر تا کۆتایی مانگ دابەش دەکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP