وەک رێزلێنان لە سەردانەکەی سەرۆک بەرهەم 21 تۆپ تەقێندرا
بەوێنە؛ سەرۆك كۆماری عێراق لە ئەنقەرە پێشوازی گەورەی لێکرا

- 1/3/2019 1:30:00 PM 74387 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرۆكایەتی شاندێکی حكومی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لە مەراسیمێکی پڕ شکۆی فەرمیدا لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازیکرا.

پاشان مارشی نیشتمانی عێراق و توركیا و نمایشی پاسەوانی شەرەف ئەنجامدرا و وەک رێزلێنان لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق 21 تۆپ تەقێندرا.

دوای کۆتایی ھاتنی مەراسیمی پێشوازی ھەردوو سەرۆک بەرھەم ساڵح و سەرۆک تەیب ئەردۆغان بە دوو قۆڵی کۆبوونەوە بۆ باسکردن لە چۆنێتی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان عێراق و تورکیا لە ھەموو بوارەکاندا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP