نرخی دراو له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان

- 1/3/2019 10:05:00 AM 14907 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

100 دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بەخەندان-ی راگەیاند، 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە 120 هەزار و 100 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 137 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 153 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 22 ھەزار دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 11 هەزار دینارە.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 115 دۆلار و 70 سەنتە، نرخی 100 پاوەندیش بە 152 دۆلارە.


نیشانەکردن :

#دۆلار #لیرە #دراو #دينار

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP