ماکرۆن و پۆتن باس لە پارێزگارییکردن لە کوردانى رۆژئاڤا دەکەن

- 1/2/2019 11:44:00 PM 6638 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا ماکرۆن داوا لە هاوتا روسیەکەى دەکات پارێزگارى لە هێزە کوردییەکانى رۆژاڤا بکرێت.

بەپێى سەرچاوە هەواڵییەکانى روسیا، ئەمڕۆ ئيمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ هاوتا رووسييه‌كه‌ى، ڤلاديمێر پوتن ئەنجامداوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆکى هەردوو وڵات باسیان لە دۆخى سوریا و پرسى چارەسەر لەو وڵاتە کردووە ئەویش لە رێگەى نوسینەوەى دەستوور لە سوریاو هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد بە چاودێرى و سەرپەرشتى نەتەوەیەکگرتووەکان، تیایدا پۆتن پشتیوانى روسیاى بۆ راگرتنى شەڕ لە سوریا و چارەسەرى سیاسى دەربڕیوە.

لەبارەى پرسى کورد و ئەو نیگەرانیانەى لەدواى بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەلایەن ترەمپ هاتۆتە ئاراوە لەسەر دۆخى کورد لە رۆژئاڤا، ماکرۆن داواى لە پۆتن کردووە کە پێویستە پارێزگارى لەو هێزانە بکرێت کە شەڕیان لە دژى هێزە تیرۆریستیەکان کردووە لە ناویشیاندا کورد.

ماکرۆن وتوشیەتى هێشتا شەڕى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە دەوڵەتى ئیسلامى "داعش" تەواو نەبووەو بەردەوامى هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP