بەڤیدیۆ.. 400 شەرڤان مەنبج-یان بەجێهێشت

- 1/2/2019 8:10:00 PM 6373 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێى بەیاننامەیەکى وەزارەتى بەرگرى سوریا، نزيكه‌ى 400 شه‌ڕڤانى كورد له‌ منبج-ى هاوسنوور لەگەڵ تورکیا كشاونه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووريا لەو بەیاننامەیەدا راشيگه‌ياندوە، کشانەوەى ئەو شەرڤانە کوردانە و گواستنەوەیان لە مەنبج بەرەو کەنارى رۆژهەڵاتى فورات لە ڕێگەى زياتر له‌ 30 پاسەوە ئەنجامدراوە.

ئەوەشخراوەتەروو کە لە سەرەتاى ئەم مانگەوە رێککەوتنى نێوان هێزە کوردییەکانى رۆژاڤاى کوردستان و سوپاى سوریا چۆتە بوارى جێبەجێکردنەوە و بەپێى رێککەوتنەکەش یەکەمین هەنگاو جێهێشتنى مەنبج بووە لەلایەن شەڕڤانانەوە.

رۆژى هەینى رابردوو 28/12/208 فەرماندەى گشتى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و کشانەوەى هێزەکانى لە مەنبج راگەیاند و تیایدا داوای لە حکومەتى سوریا کرد، مەنبەج وەک ناوچەکانى دیکە بەشێکە لە خاکى سوریا و پێویستە دەوڵەت بیپارێزێت لە هەر هێرشێکى تورکیا.


نیشانەکردن :

#دۆسیەی گەرم #مەنبەج

no

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP