ئەندازیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا ئاشکرا دەکرێت

- 1/1/2019 4:56:00 PM 8968 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بزووتنەوەی جڤاتی دیموکراتیك (تەڤدەم) رایگەیاندوە، ئەندازیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا، جێمس جێڤری، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا بووە.

ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بزووتنەوەی جڤاتی دیموکراتیك (تەڤدەم) رایگەیاندوە، "بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا لەسەر داوای ئەردۆغان بووە.

وتوشیەتى، ئەندازیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا، جێمس جێڤری، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا بووە، بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارەش بۆ ماوەی چوار رۆژ لە تورکیا ماوەتەوە و پشتگیری پلانی ئەردۆغانی کردووە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP