بەپەلە

لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا

- 1/1/2019 2:44:00 PM 6002 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە رانیە لە نزیک ترافیکی راپەڕین هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ٢٥ :١ ی خولەکی ئەمڕۆ لە سەر رێگای گشتی ناو شاری رانیە لە نزیک ترافیکی راپەڕین، ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر لە جۆری تۆیۆتا کە پێنج سەرنشینی تێدا بوو لە رێڕەوی خۆی لایدا و وەرگەڕا، بەو هۆیەوە یەکێک لە سەرنشینەکان گیانیلەدەستدا.

ئەو هاوڵاتییەی گیانیلەدەستداوە ناوی (م،ع) تەمەنی ١٦ ساڵە، رەگەزی نێرە و دانیشتوی شاری رانیەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری رانیە رادەستی کەسوکاری کرایەوە و سێ لە سەرنشینەکان لەژێر چاودێری پزیشکیدان و یەکێکی دیکە لە سەرنشینەکان لەبەر سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.

پۆلیس دەشڵێت؛ دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە پێی مادەی ٢٤ لە یاسای هاتوچۆ بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.


نیشانەکردن :

#رووداوی هاتوچۆ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP