به‌وێنه‌ .. مه‌نبج له‌ ئارامیدا

- 1/1/2019 1:11:00 PM 4308 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێک لەناوبازاری مەنبج

خه‌ندان-

ئاژانسى هاوار نیوز، چه‌ند وێنه‌یه‌كى نوێى مه‌نبج-ى بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت هاوڵاتیان به‌ ئارامى ژیان به‌ڕێده‌كه‌ن و دوكان و بازاڕه‌كانیش به‌ڕوویاندا كراوه‌ته‌وه‌. 

محه‌مه‌د ئه‌لمحه‌مه‌د دانیشتوویه‌كى مه‌نبج به‌ ئاژانسه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، به‌شێك له‌ ده‌زگا میدیاییه‌كان هه‌واڵى ناڕاست له‌سه‌ر دۆخى مه‌نبج بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكى شاره‌كه‌ له‌ ترسدا ده‌ژین، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئێمه‌ له‌ ئارامیدا ده‌ژین.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، له‌سایه‌ى فیداكارى ڕۆڵه‌كانى، مه‌نبج ناكه‌وێته‌ ژێر چنگى تیرۆرستان و ئێمه‌ لێره‌ین بۆ پاراستنى شاره‌كه و به‌رگرى له‌ خۆمان ده‌كه‌ین.


نیشانەکردن :

#مەنبەج

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP