٢٠١٩ و ئەگەری روودانی چوار پێشهات لە جیهاندا

- 12/31/2018 9:38:00 PM 18413 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

ساڵی ٢٠١٩ هات و رەنگە بۆ هەموو وڵاتێک تەنها زیادبوونی ٣٦٥ رۆژی دیکە نەبێت؛ ئێران بۆ نمونە هەم بە ترسە و هەم بە پەرۆشە بۆ هاتنی ٢٠١٩.

ئێران لە ٢٠١٩ دا ؛ پارادۆکسی ترس و پەرۆشی 

مانگی ئایاری ٢٠١٨ و دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێکی کەم لە بڕیاری کشانەوە ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، جۆن کێری وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریدا  و رایگەیاد ئەو هەنگاوە پێگەی نێودەوڵەتی ئەمەریکا بێهێز دەکات و ئێران لە بەرامبەر ئیسرائیل و لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بە گشتی بەهێز دەکات، ئێران بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ٢٠١٩ و بەسەرچونی تەواوی رێککەوتنی ٢٠١٥ی ئەتۆمییە، تا ببینێت ئەو پێشهاتە روو دەدات یاخود نا، لەلایەکی دیکەوە ترسی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان سەرتاسەری خەڵکی ئێران، حکومەتی تارانی داگرتووە.

٢٠١٩ و ئەگەری تەقینەوەی پێکدادانەکانی حزبوڵا-ئیسرائیل

یەکێک لە گەورەترین پێکدادانەکان کە لە ٢٠١٩ دا پیشبینی لێدەکرێت، پێکدادانی چەکدارانی حزبوڵا و حکومەتی ئیسرائیلە بەتایبە دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە کێشمە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەگەری تەنهابوونی ئیسرائیل لەو پێکدادانەدا.

٢٠١٩  ئەفغانستان وەک ٢٠١٨ی سوریا نابێت؛ ئەمەریکییەکان لە کابوڵ دەجەنگن

هەرچەندە بەر لە ماڵئاوایی لە ٢٠١٨ ئیدارەی ترەمپ تەواوی جیهانی توشی شۆکی سیاسی کرد، ئەوەش بە کشانوەی هێزەکانی لە سوریا، بەڵام زۆرێک لە سەرچاوەکانی کۆشکی سپی دڵنیایی دەدەن لە مانوەیان لە ئەفغانستان.

لە ٢٠١٩ ئەژدیهاکەی چین لە  لە خەوی قوڵی ٢٠١٨ رادەچڵەکێت

لە ناوەراستی ساڵی ٢٠١٨دا ئەمەریکا و چین جەنگی بازرگانیی دژ بە یەکیان راگەیاند، دوای ئەوەی ١٥ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ بەشێوەیەکی فەرمی سەپاندنی گومرکی لەسەر لە سەدا ٢٥ی کاڵا هەناردەکانی وڵاتی چین-ی راگەیاند، بەگوێرەی ئەو ریکارە نوێیەی ئیدارەکە لەسەر هەناردەی کاڵای چینی، بە بەهای ٥٠ ملیار دۆلار کاڵای هەناردە، گومرکی دەچێتە سەر، هەرزوو لە هەنگاوێکی پەرچەکرداردا، بەرپرسانی وڵاتی چین رایانگەیاند، بەهەمان شێوەی ئیدارەی ترەمپ تۆڵە لە ئەمەریکا دەکەنەوە و سەدا ٢٥ گومرک دەخەنە سەر کاڵا هەناردەکانی ئەو وڵاتە.
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا چین بە دەستپێشخەر دادەنێن لەو جەنگەدا بەو پێیەی چەندین رێککەوتنی بازرگانی نێودەوڵەتی پێشێلکردووە، بۆیە پیشبینی دەکرێت "داڵەکەی ئەمەریکا گوزی کوشندە لە ئەژدیهای چین بدات و لەخەوی قوڵ رایبچڵەکێنێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP